Contact Us:

670 Lafayette Ave, Brooklyn,
NY 11216

+1 800 966 4564
+1 800 9667 4558

01

هاوبەشی متمانەپێکراوی ئۆدو لە عێراق

Innovation Corner، شانازی دەکات کە هاوبەشێکی فەرمی ئۆدو یە، تایبەتمەند بە پێشکەشکردنی چارەسەری گشتگیر و چارەسەری ئامادەکراو تایبەت بە کارەکەت. تیمەکەمان لە باشترین پسپۆڕانی تەکنیکی و زیرەکترین هزرمەندەکانی بازاڕی عێراق پێکدێت، کە ئەزموونی زیاتر لە دوو دەیە لە سەرانسەری هەموو کەرتەکاندا هەیە. جا تۆ بەدوای جێبەجێکردن، خۆکارکردن، پشتگیریکردن، وەرگرتنی ڕاهێنان، گواستنەوەی داتا، یان بەڕێوەبردنی فرە کۆمپانیا دەگەڕێیت لەگەڵ Odoo، ئێمە ئامادەین بۆ گەیاندنی ناوازەترین ئەنجام.

02

ئێمە چیت پێشکەش دەکەین

خزمەتگوزارییەکانمان بەشێوەیەك دیزاینکراون کە بزنسەکەت لە ڕێگەی هێزی ئۆدووە کارامەیی وباشترین بەجێهێنان بەدەست دەهێنێت. Innovation Corner ئەم خاڵانی خوارەوە بەباشتری شێوە جێبەجێ دەکات :

  • جێبەجێکردن: جێگیرکردنی ئۆدی بەکارامەیی بەشێوەیەك کە گونجاو بێت لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی بزنسەکەت.
  • کڕیارخوازکردن: گونجاندنی Odoo بۆ ئەوەی لەگەڵ ناوازەیی شێواز وپرۆسەکاکردنی کۆمپانیاکەتان دڵنیابوونەوە لە کارامەیی وبەرهەمداری سیستەمەکە.
  • پشتگیری (پاڵپشتی): پشتگیری بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک و دڵنیابوون لەوەی سیستەمەکەت بە باشی کاردەکات لە هەموو کاتێکدا.
  • ڕاهێنان: پرۆگرامی ڕاهێنانی گشتگیر بۆ بەهێزکردنی تیمەکەت بە زانیاری و لێهاتوویی ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی کە زۆرترین سوود لە تواناکانی Odoo وەربگریت.
  • چارەسەرکردنی کێشەکان: چارەسەرکردنی خێرا وکاریگەری کێشەکان ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاتی وەساتنی سیستەمەکان بۆ کەمترین ئاست ودڵنیابوون لەوەی کارەکانت بێ کێشە بەردەوامدەبن.
  • گواستنەوەی داتا: گواستنەوەی داتای ئەو سیستەمەی کە ئێستا بەکاری دەهێنیت بەشێوەیەکی سەلامەت و کارامە.
  • بەڕێوەبردنی فرە کۆمپانیا: چارەسەری پسپۆڕانە بۆ بەڕێوەبردنی چەندین کۆمپانیا لە ناو ئۆدۆ، دابینکردنی سەکۆیەکی یەکگرتوو بۆ هەموو دامەزراوە بازرگانییەکانتان.
03

بۆچی ئێمە هەڵبژێری؟

  • تیمێکی بەئەزموون: پسپۆڕەکانمان زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونیان هەیە لە بازاڕی عێراقدا، لە گشت کەرتە جیاواەکان.
  • چارەسەری تایبەتمەند: ئێمە چارەسەری تایبەتمەند دابین دەکەین کە لەگەڵ ئامانج و بەربەستە تایبەتەکانی کارەکەت دەگونجێت.
  • خزمەتگوزارییە گشتگیرەکان: لە جێبەجێکردنەوە تا پشتگیری، ئێمە کۆمەڵەیەکی تەواو لە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکەین بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنەکانت.
  • شارەزایی ناوخۆیی: وەک کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لە پێداویستی و داینامیکی ناوازەی بازاڕی عێراق تێدەگەین.
04

پابەندی ئێمە

Innovation corner پابەندە بە پێشکەشکردنی باشترین چارەسەرەکان بۆ یارمەتیدانی گەشەسەندنی کارەکەت. ئێمە ئەزموونی بەرفراوان و تێگەیشتنی قووڵمان لە بازاڕی ناوخۆیی بەکاردەهێنین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی ناوازە و پشتگیرییەکی بێهاوتا. هاوبەشی لەگەڵ ئێمەدا بکە بۆ سوودبینین لە تەواوی تواناکانی ئۆدۆ و بەرەوپێشبردنی کارەکەت.

پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەوەی کە ئێمە چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین لە گۆرنی سیستمەی کارەکاەت بۆ ئۆدو یان چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆدو کە لە ئێستادا بەکاری دەهێنیت.