ئێمە شارەزاین لە دابینکردنی چارەسەری بازرگانی
Innovation Corner کۆمپانیایەکی خۆماڵیە وبەپێی بنەما ورێکارە نێودەڵەتیەکانی کارکردن کاردەکات. ئێمە خزمەتگوزاری چاەرەسری بازرگانی پێشکەشدەکەین بۆ کۆمپانیا ودامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان وعێراق.
وەکو دابینکاری چارەسەری بازرگانی، ئێمە چوار چاەرسەری سەرەکی پێشەکەشدەکەین: راوێژی بازرگانی، بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی دارایی، وڕاهێنان وگەشەپێدان.
کڵایەنتەکانمان لە چەند سێکتەر وپیشەسازی جیاوازن لەوانە: بازرگانی گشتی، بنیاتنان، بەکارخەرانی تۆڕ وگەیاندن، رێکخراوە نا-حکومیەکان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، کۆمپانیاکانی نەوت وگاز، کۆمپانیا پزیشکیەکان، کۆمپانیاکانی فرۆشتنەوە، پەیمانگا فێرکاریەکان، تەکنەلۆجیای زانیاری، ودامەزراوە گەشتیاریەکان.